شاعیر: حافزی مەهابادی
کتێب: دیاری مەهاباد
سەرناو: بیستوومە لە زۆر پیاوانی ڕۆشن
لەبارەی شیعر: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٤٧.

بیستوومە لە زۆر پیاوانی ڕۆشن 
فەقیری خۆشە قورتی ناخۆشن

کێ دێته ماڵت ڕانەخەی قاڵی
ئەگەر بە ماڵی به مام و خاڵی

مەنازە بە بوون، مەگری بە نەبوون
هیچی تا سەر نین نە بوون، نە نەبوون

ئەم قسە گەڵێ بە سوود و کەڵکە
پیاوی خۆش حیساب شەریکی خەڵکە

ئەو کەسەی ڕاستە و حیسابی پاکە
لە حیساب‌کێشان بێ ترس و باکە

لە چاکەی کەمی زاڵم مەتۆرە
موویەک لە بەراز بێتەوە زۆرە

ناشکوری مەکە بەم بەشە کاکە
لە قوڕ ئەوەندە تۆز هەستێ چاکە

لە هەوراز و لێژ قەت مەڵێ کوتن
لە بەر با هەرگیز مەکێشە تووتن

بە زاوابەندی هەتاکوو مردن
نەکەی بچێ سەر ماڵە بابی ژن